هۆڵه‌ندا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر داعش فراوان ده‌كات

له‌سووریاش گورز له‌داعش ده‌وه‌شێنێت

K24 - هه‌ولێر:

ماڕک رووت، سەرۆک وەزیرانی ھۆڵەندا رایگەیاند، حکوومەتەکەی پلانەکەیان بۆ بەشداریکردنی وڵاتەکەی لە ھێرشە ئاسمانییەکانی ھێزی ھاوپەیمانان لە دژی رێکخراوی داعش لە سووریا، پەسەندکردووە.

ھۆڵەندا کە ھەتا ئێستا لەعێراق دژی داعش بە چوار فڕۆکەی جۆری ئێف شازده‌ بەشداری لە ھێرشە ئاسمانییەکان کردووە، بەڵام ئێستا ھێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سووریاش دەست پێکرد.

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ئامستردام، رووت رایگەیاند ھاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ھێرشە ئاسمانییەکانیان لە سووریا، بەردەوام دەبن لە ھاوکاریکردن و راھێنانی ھێزی پێشمەرگە.