به ڤیدیۆ.. ره‌تیكرده‌وه ته‌وقه له‌گه‌ڵ مێسی بكات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ستێره‌ی ناوداری تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی و یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، ليۆنێل مێسی، له كاتی سه‌ردانیكردنی یانه‌یه‌كی تۆپی پێی چینی، دووچاری هه‌ڵوێستێكی نامۆ ده‌بێته‌وه.
مێسی، كه بۆ پێنجه‌م جار بووه‌ته باشترین یاریزانی جیهان، به‌رده‌وام به‌شێوازێكی گه‌رم پێشوازی لێده‌كرێت، به‌ڵام له چین پێچه‌وانه بووه‌وه و یه‌كێك له یاریزانه‌كانی ئه‌و یانه چینییه، كه هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی مه‌دریده، ره‌تیكرده‌وه ته‌وقه له‌گه‌ڵ مێسیدا بكات.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌ره‌تا ئه‌و یاریزانه 16 ساڵه، كه لۆگۆیه‌كی یانه‌ی ریال مه‌دریدی شاهانه‌ی به‌سه‌ر سنگه‌وه‌یه، دوور له‌و یاریزانه و له شوێنی خۆی دانیشتووه و پێشوازی لێناكات، دواتر راهێنه‌ره‌كه‌ی ناچاری ده‌كات به‌خێرهاتنی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی تۆپی پێ بكات.
هه‌رچی لیۆنێل مێسییه، به گیانێكی وه‌رزشی به‌رزه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه‌دا كرد و له‌كاتی ته‌وقه‌كردن, وێنه‌یه‌كیشی له‌گه‌ڵ گرت.
سه‌رچاوه: RT