به وێنه.. "من موسڵمانم و تیرۆریست نیم، متمانه‌م پێ ده‌كه‌ی؟"
K24 - له‌نده‌ن:
"من موسڵمانم و تیرۆریست نیم، متمانه‌م پێ ده‌كه‌ی؟"، هه‌ڵمه‌تێكی تاكه‌كه‌سی كچه موسڵمانێكی به‌ریتانییه، له‌ناوه‌ڕاستی له‌نده‌نی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی "ئیسلامۆفۆبیا – ترس له موسڵمانان" له ئه‌وروپا.
مونا عه‌دنان، 18 ساڵ، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی كه‌سانی به‌رامبه‌ر وه‌ربگرێت، به پارچه په‌ڕۆكێك چاوه‌كانی خۆی به‌ستاوه.
ئه‌و كچه بۆ تۆڕی هه‌واڵی "NDTV" هیندی گوتی: "به‌هۆی رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌وروپا كه بوونه‌ته هۆی جووڵانی هه‌ستی كۆمه‌ڵگای به‌ریتانی به‌رامبه‌ر به ئیسلام، پێویست بوو ئه‌م چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه ئه‌نجام ده‌دات".
هه‌روه‌ها گوتی: "ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له خه‌ڵك، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و هه‌سته‌ی من له باوه‌شییان گرتم و متمانه‌ی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی هه‌ستی مرۆڤدۆستانه، به‌سه‌ر ره‌گه‌زپه‌رستیدا ده‌رخست".
مونا عه‌دنان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه ههندییه گوتی: "گه‌ڵێك چیرۆكی نه‌رێنی له‌باره‌ی موسڵمانان بڵاوده‌بێته‌وه، بۆیه ویستم كارێك له‌سه‌ر ئه‌و شته بكه‌م".