داعش به‌رپرسيارێتى خۆی لە ئەنجامدانی ته‌قينه‌وه‌كه‌ى عه‌ده‌ن راگەیاند
K24 – عه‌ده‌ن:
رێكخراوى داعش رايگه‌ياند، ئه‌و ته‌قينه‌وه تيرۆريستييه‌ى له نزيك باره‌گاى مانه‌وه‌ى سه‌رۆكى كاتى يه‌مه‌ن روويداوه، كرده‌وه‌ى ئه‌وانه.
ئه‌مڕۆ له نزيك باره‌گاى مانه‌وه‌ى سه‌رۆكى كاتى يه‌مه‌ن، عه‌بد ره‌به مه‌نسوور هادى، له شارى عه‌ده‌ن ته‌قينه‌وه‌يه‌ك روويدا و له ئاكاميدا 7 كه‌س كوژران.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه له ئينته‌رنێت و له تۆڕه‌كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى سه‌ر به داعش بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و رێكخراوه به‌رپرسيارێتى خۆى له ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌كه گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
داعش ئاشكرايكردووه، ته‌قينه‌وه‌كه له لايه‌ن يه‌كێك له خۆكوژه‌كانييه‌وه ئه‌نجامدراوه.
ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه، خۆكوژه‌كه به ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو خۆى ته‌قاندووه‌ته‌وه و به ئه‌بو حه‌نيفه هۆڵه‌ندى ناسراوه.
داعش ئه‌وه‌شى باسكردووه، له ئاكامى ئه‌و كرده‌وه‌يه‌دا 10 كه‌س كوژراوون و 20ى ديكه له پاسه‌وانه‌كانى عه‌بد ره‌به مه‌نسوور هادى بريندار بوون.