پسپۆرێکی ئەمریکیی: پێشبینیی دەكەم كورد لە ھەندێ كێشەی دارایی دارباز بن

"پێشبینیی دەكەم لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ نرخی نەوت بەرزبێتەوە"
kurdistan24.net

K24- واشنتن

پسپۆرێکی ئەمریکیی بواری وزە پێشبینیی دەکات لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ نرخی نەوت بەرزبێتەوە و دەڵێ ئەگەر ئەمە بەدیبێت كورد لە ھەندێ كێشەی داراییان دارباز دەبن.

كاریگەریی دابەزینی نرخی نەوت لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا تەوەری پانێڵێكی ئەنجوومەنی تەتلەنتیك بوو لە واشنتن. لە پانێڵەکە شارەزایانی وزە باسیان لەو قەیرانە داراییە کرد کە وڵاتانی بەرھەمھێنەری نەوت لەو ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووبەڕووی بوونەتەوە.

پسپۆرێکی ئەمریکیی بواری وزە لەمبارەوە دەڵێ: بەگوێرەی بەرھەمھێنانی نەوت لە لایەن هەرێمی كوردستانەوە پێدەچێت كورد لە چەند مانگی داھاتوو رووبەڕووی كێشەببنەوە، بەھۆی ئەوەی نەوتی ئێران دێتە بازارەكان و وادەكات نرخی نەوت ھەر بەنزمی بمێنێتەوە.

ئەو شارەزایە گوتیشی: "پێشبینی دەكەم لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا نرخی نەوت بەرزبێتەوە بەمەش كورد لە هەندێ كێشەی دارایی دارباز دەبن". لە پانێڵەكەدا زیاتر باس لەو قەیرانە داراییە كرا كە رووبەڕووی ھەرێمی كوردستان بووەتەوە.