كاری له‌پێشینه‌ی گرتنه‌وه‌ی موسڵ دیاریكرا
K24 ـ به‌غدا:
هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، پێویسته 20 هه‌زار سه‌ربازی سوپای عێراق رابهێندرێت بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ.
وته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی ستیڤ وارن، راهێنانی سوپای عێراق به‌ر له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر شاری موسڵ وه‌كو كاری له پێشینه‌ی پلانی هاوپه‌یمانان ده‌ستنیشانكرد.
وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌گای خۆی له به‌غدا گوتی: "پێویسته 20 هه‌زار سه‌ربازی عێراق راهێنانیان پێبكرێت و ئاماده‌بكرێن وه‌كو سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی شاری موسڵ و رزگاركردنی له ده‌ستی داعش".
سه‌ره‌ڕای خه‌رجكردنی پاره‌یه‌كی زۆر له سوپای عێراق له دوای رووخانی رژێمی عێراق له ساڵی 2003، كه‌چی ئه‌و سوپایه خۆی رانه‌گرت له به‌رامبه‌ر هێرشی چه‌كدارانی داعش له پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار و شوێنه‌كانی دیكه.
دوای ئه‌وه حكوومه‌تی عێراق پشتی به‌ست به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی باشوور.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه جیهانییه‌كان، به مه‌به‌ستی راهێنانی سوپای عێراق زیاتر له 3500 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی ئه‌مریكا له عێراق بوونیان هه‌یه.