فنلەندا بە نیازە 20 ھەزار پەنابەر رەوانەی وڵاتەكانیان بكاتەوە
K24 - ھێلسنكی:
حكوومەتی فنلەندا بە نیازە 20 ھەزار پەنابەر لەو 32 ھەزار پەنابەرەی ساڵی رابردوو چوونەتە فنلەندا رەوانەی وڵاتەكانیان بكاتەوە كە زۆرینەیان عێراقین.
وەزیری نێوخۆی فنلەندا رایگەیاند: دەمانەوێت لە 60% ئەو پەنابەرانەی ساڵی رابردوو ھاتوونەتە وڵاتەكەمان رەوانەی وڵاتەكانیان بكەینەوە.
وەزیری نێوخۆی ئەو وڵاتە گوتیشی: نزیكەی 4 ھەزار پەنابەر پاشگەزبوونەتەوە، لە داخوازی وەرگرتنی مافی پەنابەریێتی دەیانەوێت بگەڕێنەوە ئەو وڵاتەنای كە لێیوە ھاتوون.