چاودێری مافی مرۆڤ: عێراق تاوانی جه‌نگی ئه‌نجامداوه
K24 ـ هه‌ولێر:
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا، ئاماژه‌ی به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ كردووه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منی و میلیشیاكانی عێراقه‌وه.
ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه له باره‌ی ره‌وشی مافی مرۆڤ له عێراقدا، له راپۆرتی ساڵی 2016دا، تیشكی خستوه‌ته سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی له لایه‌ن دام و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق دژی دانیشتوانه‌كه‌ی ئه‌نجامدراوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، تاوانی خاپووركردنی خانووی هاووڵاتیان و راگوێزانی زۆره‌ملێ له لایه‌ن ده‌زگاكانی حكوومه‌ت و میلیشیاكان وه‌كو تاوانی دژ به‌مافی مرۆڤ تۆماركراوه.
سه‌باره‌ت به دۆخی مافی مرۆڤ و پێشێلكارییه‌كانی ده‌وڵه‌ت له عێراق، هه‌روه‌ها دوایین راپۆرتی ساڵانه‌ی رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، زانیاری زیاتر له‌م راپۆرته ده‌بینن.