لە ھەرێمی كوردستان چەند گرنگی بە جوانكاری دەدرێت

لە ھەرێمی كوردستان چەند گرنگی بە جوانكاری دەدرێت
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر:

ئێستا لە ھەرێمی كوردستان چەندین جۆری جوانكاری ئەنجامدەدرێن و خەڵكی گرنگی بە جوانكاری و رێكپۆشی دەدەن.

د.جەلال حەمە پسپۆری بواری جوانكاری لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژ باش لە كوردستان 24 رایگەیاند: نەشتەرگەری جوانكاری دەبێتە دوو بەش لە ھەرێمی كوردستانیش ھەردوو جۆریان ئەنجامدەدرێت.

یەكەمیان نەشتەرگەری جوانكردنە واتە جوانكاری بۆ لوت و برۆ و پێڵوی چاو جوانكاری سنگ.

جۆری دووەمیان رێككارییە واتە كەسێك تووشی رووداوێك بووە، لوتی شكاوە یا پێستی برینی تێدایە ئەوا بە نەشتەرگەری بۆی رێكدەكرێتەوە.