مه‌زایا.. 16 كه‌س له‌برسان گیانییان له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان، به‌ڵام رێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنوور، گیان له‌ده‌ستدانی 16ی كه‌سییان له مه‌زایا راگه‌یاند.
شارۆچكه‌ی مه‌زایای سه‌ر به پارێزگای دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا، به‌هۆی گه‌مارۆدانییان له‌لایه‌ن سوپای به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا، له مانگی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2015ه‌وه، نزیكه‌ی 42 هه‌زار كه‌س، له‌و شارۆچكه‌یه به سه‌ختی ده‌ستییان به هاوكارییه مرۆیی و پێداویستییه پزیشكییه‌كان و خۆراك ده‌گات.
هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، چه‌ند كاروانێك هاوكاری مرۆیی و خۆراك و پێداویستی پزیشكی، به سه‌رپه‌رشتی رێكخراوی مانگی سووری نێوده‌وڵه‌تی، گه‌یه‌نرانه شارۆچكه‌كه، به‌ڵام رێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنوور رایگه‌یاند، به‌هۆی برسێتییه‌وه 16 كه‌س گیانییان له‌ده‌ست داوه.
به‌هۆی ئاماری رێكخروه‌كه‌ش، له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا، 46 كه‌س به‌هۆی برسێتییه‌وه گیانییان له‌ده‌ستداوه, مه‌زایا، به یه‌كێك له گرفته‌كانی به‌رده‌م گفتوگۆكانی ئاشتی داده‌نرێت له‌نێوان ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و ئه‌سه‌د له جنێڤ.
لاى خۆیانه‌وه گرووپه چه‌كدارییه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی سووریا، داوا له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن، ئابڵۆقه‌ی سه‌ر ئه‌و شارۆچكه‌یه و ناوچه‌كانی دیكه سووریا لابه‌رێت، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی دانیشتن و گفتوگۆكانی ئاشتی به گوێره‌ی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت.
رێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنوور جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته به‌زووترین كات رێگا به نه‌خۆشه‌كانی ئه‌و شارۆچكه‌یه بدرێت، بگه‌یه‌نرێنه ناوچه‌ی دیكه‌ی ئارام بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.