وه‌زیری نه‌وتی عێراق: ئاماده‌ین هه‌نارده‌ی نه‌وت كه‌مبكه‌ینه‌وه
K24 - به‌غدا:
وه‌زیری نه‌وتی عێراق، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا، بۆ قه‌بووڵكردنی هه‌ر بڕیارێك له‌لایه‌ن رێكخراوی ئۆپێكه‌وه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، گوتی: "به‌غدا له‌سه‌ر هه‌ر هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاتانی به‌رهه‌مهێن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ئاماده‌یه، ئه‌گه‌ر وڵاتانی به‌رهه‌مهێن ویستییان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه هه‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "باشووری عێراق، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاكو 24ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، رۆژانه بڕی سێ ملیۆن و سێ سه‌د و بیست و چوار هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كردووه و بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیش، رۆژانه گه‌یشتووه 3.7 ملیۆن به‌رمیل".
به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، وڵاتانی به‌رهه‌مهێن دووچاری قه‌یرانێكی سه‌ختی دارایی بوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش رووسیا، ڤه‌نزوێلا و به‌رازیل، چه‌ند جارێكیشه رووسیا داوا له رێكخراوی ئۆپێك ده‌كات، بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بدات، به‌ڵام تا ئێستا رێكخراوه‌كه له‌و باره‌یه‌وه كۆنه‌بووه‌ته‌وه.