به ڤیدیۆ.. بارسێلۆنا له ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی برده‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له میانه‌ی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 22ـه‌مینی لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا له یارییه‌كی ئاگرین و لوتكه‌دا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بووه‌وه، یارییه‌كه‌شی به 2 گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه گۆڵێك لێ برده‌وه.
له خوله‌كی 10 تیپه‌كه‌ی سیمۆنی له ریگه‌ی كوكی ده‌ستپێشخه‌ری له گۆڵتۆماركردن كرد، به‌ڵام ئه‌م گۆڵه هیچ له پلان و ئارامی و له‌سه‌رخۆیی بارسای نه‌گۆڕی.
لیۆنێل مێسی له خوله‌كی 30 یارییه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌ر له كۆتایی گێمی یه‌كه‌م، یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له رێگه‌ی سوارێز گۆڵی دووه‌میشی زیاد كرد، گێمی یه‌كه‌میش به‌م ئه‌نجامه له به‌رژه‌وه‌ندی مێسی و هاورێیه‌كانی كۆتایی هات.
یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات توندوتیژ ده‌رده‌كه‌وتن، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه دوو یاریزانیان به كارتی سووركرانه ده‌ره‌وه، ئه‌وانیش (فلیپی لویس و تۆماس تی) بوون.
تیپه‌كه‌ی سیمۆنی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زیاتر له 30 خوله‌ك به 9 یاریزانی یاری كرد، به‌ڵام رێگه‌ی نه‌دا بارسا گۆڵه‌كانی زیاد بكات، به‌مه‌یش یارییه‌كه به ئه‌نجامی (2 ـ1) گۆڵ به سوودی یانه‌ی بارسا كۆتایی هات.
یانه‌ی بارسێلۆنا خاڵه‌كانی گه‌یانده 51 خاڵ و شوێنی خۆی له لوتكه‌ی خوله‌كه قایمتر كرد و یارییه‌كی دواخراویشی هه‌یه، له به‌رانبه‌ردا یانه‌ی ئاتلیتیكۆ مه‌درید به 48 خاڵ هه‌ر له خانه‌ی دووه‌م مایه‌وه