هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن بووه‌ پاڵه‌وانی جامی ئاسیا

بۆ یه‌كه‌مینجار له‌ مێژوودا ئه‌و نازناوه‌ی برده‌وه‌

 K24 ـ هه‌ولێر

ھەڵبژاردەی ژاپۆن دوای بردنەوەی لە کۆریای باشوور بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ، بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا جامی نەتەوەکانی ئاسیای خوار ٢٣ ساڵانی بەرز کردەوە.

چانگ ھون لە خولەکی ١٩ کۆریای باشووری کردە خاوەن گۆڵی یەکەم و نیوەی یەکەم ھیچ گۆڵی دیکەی لێ تۆمارنەکرا.

لە نیوەی دووەمدا کۆریاییەکان جارێکی دیکە دەستپێشخەرییان کردەوە، دوای ئەوەی جین سیۆنگ لە خولەکی ٤٧ گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، پاشان تاکوما ئاسانۆ لە خولەکی ٦٧ ژاپۆنی کردە خاوەنی گۆڵی یەکەم.

دوای تەنیا خولەکێک شینیا یاجیما گۆلێکی دیکەی بۆ ژاپۆن تۆمارکرد و ئەنجامەکەی ھێنایەوە خاڵی سەرەتا, پێش ئەوەی تاکوما ئاسانۆ بگەرێتەوە و لە خولەکی ٨١ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەم و سەرکەوتنی ژاپۆنییەکان تۆماربکات.

سەرەرای شکستەکەیان بەڵام کۆریایی باشوور بەڵام شان بەشانی ژاپۆن گەیشتە ئۆڵمپیادی ریۆ دی جانیرۆی برازیل, پێشتریش ھەڵبژاردەی عێراق بە بردنەوەی پلەی سێیەم خۆی گەیاندە ئۆَلمپیاد.