نوێنەری 10 وڵات لە ھەرێمی كوردستان لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامیی کۆدەبێتەوە

"بڕیارە دواتر سەردانی پارتی و یەكگرتووش بکەن"
kurdistan24.net

K24- هەولێر

نوێنەری کونسوڵی 10 وڵاتی بیانی لە ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ناوخۆیی كوردستان.

پەیامنێری (كوردستان24) لە ھەولێر رایگەیاند: "ئەمڕۆ نوێنەری کونسوڵی 10 وڵاتانی بیانی لە ھەرێمی كوردستان بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر كێشە ناوخۆییەكان و لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان و دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ دەربازبوون لەو بارودۆخە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان كۆدەبنەوە".

گوتیشی: "لەسەرەتادا نوێنەری وڵاتانی بیانی سەردانی عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستانی كرد و بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە سەركردەكانی كۆمەڵ كۆبوونەوە".

پەیامنێرمان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "بڕیارە دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامیی شاندەكەی وڵاتانی بیانی لە ھەرێمی كوردستان سەردانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامیی بکەن".