پارێزگاری سلێمانیی بڕیاری كەم كردنەوەی كرێی خانوو دەدات
K24 - سلێمانی:
بۆباشتركردنی ژیانی ھاووڵاتیان و تێپەڕاندنی ئەو باروودۆخە سەختە ئابوورییەی كە كاری لە ھەموو جومگەكانی ژیانی ھاووڵاتیانكردووە، پارێزگاری سلێمانی بڕیاری كەمكردنەوەی كرێی خانوویدا.
پارێزگاری سلێمانی لە كۆبوونەوەی ھەفتانەی خۆیدا لەگەڵ ژووری بازرگانی و سێكتەرەكاندا بڕیاری كەمكردنەوەی كرێی خانوو و شتومەكە وشككراوەكاندرا.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای رایانگەیاند: ناكرێت كرێی خانوو بە ھەمان نرخی ساڵانی رابردوو بمێنێتەوە لەو باروودۆخەدا.
بە گوێرەی پڕۆژە یاسای یەك بۆ كەمكردنەوەی كرێی خانوو و یەكەكان كە لە ساڵی 2008 پێشكەشی پەرلەمانی كوردستان كراوە، بۆ پێداچوونەوە ودابەزاندنی نرخی كرێی خانوو،بەڵام تا ئێستا ھەمووار نەكراوەتەوە.
ئەمەش وای كردووە كرێی خانوو و باڵەخانەكان بە كرێیەكی بەرز بەكرێ بدرێن.