رێكخراوە تەندروستییەكان بۆ بەھاناچونی برینداران بەرەو جزیرێ بەڕێكەوتن

كارمەندانی تەندروستی بۆ تیماركردنی ئەو بریندارانەی 8 رۆژە لە ژێر زەمینێك گیریان خواردووە بەره‌و جزیرێ بەڕێكەوتن
kurdistan24.net

K24 - جزیرێ:

ئەندامانی یەكێتی پزیشكانی تورك و سەندیكای كارمەندانی تەندروستی بۆ تیماركردنی ئەو بریندارانەی 8 رۆژە لە ژێر زەمینێك گیریان خواردووە بەره‌و جزیرێ بەڕێكەوتن.

پارێزگاری شرناخ رایگەیاندووە: ئەو بریندرانە ئەندامی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ن، پێویستە خۆیان بدەنە دەست ھێزە ئەمنییەكان.

بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەكان لە ماوەی 8 رۆژدا لە نێوان 30 بریندار 10 بریندار گیانیان لە دەستداوە و بارودۆخی 10 برینداری دیكە لە مەترسی دایە.

43 رۆژە جزیرێ قەدەغەی ھاتووچۆی لە سەرە بەردەوام ئۆپەراسیۆن و پێكدادان ھەیە لە نێوان پەكەكە و ھێزە ئەمنیيەكانی توركیا.