ھێزێكی تایبەتی ئەمریكا لە ناوچەی سەوزی بەغدا جێگیر دەكرێن

ھێزێكی تایبەتی ئەمریكا لە ناوچەی سەوزی بەغدا جێگیر كراوە، بەڵام تا ئێستا حكوومەتی عێراق زانیاریی لە بارەی ئەو ھێزانە نەداوە.
kurdistan24.net

K24 - بەغدا:

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: ھێزێكی تایبەتی ئەمریكا لە ناوچەی سەوزی بەغدا جێگیر كراوە، بەڵام تا ئێستا حكوومەتی عێراق زانیاریی لە بارەی ئەو ھێزانە بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.

جومعە دیوان، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەر لیستی ئەحرار رایگەیاند: "پێویستە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق روونكردنەوە بدات لە سەر ھێزێكی تایبەتی ئەمریكا، كە لە   1800 سەرباز پێكدێت و لە بنكەیەكی سەربازی ناوچەی سەوزی بەغدا جێگیركروان  و ھۆكار و ئەركی ئەو ھێزە روونبكاتەوە".

لە داوی بڵاو بوونەوەی ئەو دەنگۆیانە، تا ئێستا حكوومەتی عێراق ھیچ روونكردنەوەی لە بارەی راستى و ناڕاستى ئه‌و ھەواڵە بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.