رووسیا راهێنان له‌سه‌ر موشه‌كى دوورهاوێژ ده‌كات
K24 – رووسیا
رووسیا له باشوورى وڵات راهێنان له‌سه‌ر موشهكێكى نوێى دوورهاوێژ ده‌كات
ئه‌م راهێنانه‌ى رووسیا به‌شێكه له دڵنیا بوون له جۆنیهتى كارا كردنى سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى مووشه‌كه‌كه، ئه‌مه‌ش وه‌ك وڵامێك بۆ راهێنانه‌كانى رێكخراوى په‌یمانى ئه‌تله‌سى باكوور ناسراو به، ناتوو، كه ماوه‌یه‌كه زیادیان كردووه.
مووشه‌كه‌كه ناوى، ئه‌سكه‌نده‌ر،و ده‌توانێت له دوورى 500 كیلومه‌تر ئامانجه‌كه‌ى بپێكێت،
رووسیا به نیازه ئه‌مسال 4 بنكه‌ى سه‌ربازى نوێ بۆ به‌هێز كردنى هه‌رێمه‌كانى ناوه‌راست و رۆژئاواى وڵاته‌كه‌ى بكاته‌وه
رووسیا له ساڵى 2014 پالپشتى یاخیبووه‌كانى قیرمى كرد‌و هه‌رێمه‌كه‌ى له ئوكراینا جیا كردووه، و له‌و كاته‌ى چالاكییه سه‌ربازییه‌كانى رووسیا له سووریا زیادى كردووه، تا دێت راهێنانه سه‌ربازییه‌كانى ناتوو و رووسیا له دژى یه‌ك زیاتر ده‌بن.