جۆن کێری باسی نامە ئەلیکترۆنییەکانی کلینتۆن دەکات
K24 – واشنتۆن:
لە میانەی کۆنگرەیەکی روژنامەوانیدا، وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا، باس لە نامە گۆڕینەوەكانی ھێلاری کلینتون، كاندیدی سەرۆکایەتی و وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمهریکا دەکات.
جۆن کێری، وهزیری دهرهوهی ئهمهریكا، ئاماژەی بەوە کرد، ھەرچەندە ئەمهریکا، لەسەر بابەتی نامە گۆڕینەوەکانی ھێلاری كلینتۆن، گرنگی به لایەنە تەکنیکییەکان نادات، بەڵام لە ماوەیەکی نزیکدا ناوهڕۆكی ئهم نامە ئەلیکترۆنییانە، بە پێی یاسای ئازادی بڵاوکردنەوەی زانیاری، بڵاودەکرێنەوە.
جۆن كێری گوتی: "ئیداری ئۆباما دانی بەوەدا ناوە کە ھیلاری سیستەمی ناوەندی ئەمهریکای بە زانیاری گۆڕینەوەکانی لە ٢٢ ئیمێل خستووهتە ژێر ھەرەشە و زانیاری نھێنی و گرنگ دزهیان پێکراوە".
ھێلاری کلینتون لە ویلایەتی، ئایاوا، ھێشتا بەردەوامی بە ههڵمهتی بانگەشەکانی دەدات، بەڵام بە بۆچوونی شارەزایان ئاشکراکردنی نامە ئەلیکترۆنییەکان کۆتایی بە خەونی ھێلاری بە گەیشتن بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دەھێنێت.