سانی ده‌یه‌وێت له پاڵ مێسی یاری بكات
K24 ـ هه‌ولێر
ئه‌م وه‌رزه زۆرینه‌ی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا چاویان له كڕینی یاریزانێكی یانه‌ی شالكێ بڕێوه كه رۆژ به رۆژ ئاستی به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت، ئه‌ویش (لیرۆی سان)ـی ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه ئه‌ڵمانیاییه‌كه‌یه.
سه‌ره‌ڕای یانه‌كانی، پاریس سانجێرمان، مانچێسته‌ر سیتی، چێڵسی، مانچێسته‌ر یونایتد و ریال مه‌درید، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه سه‌رجه‌میان ره‌ت كردۆته‌وه و ئاره‌زووی یاریكردنی له پاڵ لیۆنێڵ مێسی ده‌ربرێوه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیایش ئاشكرای كردووه كه ئه‌و یاریزانه رایگه‌یاندووه كه بۆندیزلیگا جێده‌هێڵێت، ئامانجی ئه‌و یاریزانه‌یش په‌یوه‌ندیكردنه به یانه‌ی بارسێلۆنای كه‌ته‌لۆنیا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ئیلموندۆ دیپۆرتیڤۆیش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لویس ئێنریكی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی كردووه.
لۆروا سانیه‌ی ته‌مه‌ن 20 ساڵان ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له 17 یاریی 4 گۆڵ تۆماركردوه و 4 ئه‌سێستییش هه‌یه. له ئێستایشدا بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا كراوه.