ديمستۆرا: كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن
K24 – جنێڤ:
نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، ستيڤان ديمستۆرا، رايگه‌ياند، كۆبوونه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان له جنێڤ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانييدا بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن، كه مايكى كوردستان 24 تێيدا ئاماده‌بوو، ستيڤان ديمستۆرا گوتى: "كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و سبه‌ى زانيارى زياترتان له‌و باره‌يه‌وه پێ راده‌گه‌يه‌نن".
هه‌روه‌ها گوتى: "لايه‌نه‌كانيش بۆچوونى خۆيان سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كان ده‌رده‌بڕن".
كاره‌كانى كۆنگره‌ى جنێڤ 3 بۆ تاوتوێكردنى قه‌يرانى سووريا به‌رده‌وامن.
ئه‌مڕۆ، به جيا نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ شاندى رژێمى سووريا كۆبوويه‌وه.