حه‌ديسى: هه‌رێمى كوردستان نه‌وت ره‌وانه بكات بودجه‌ى بۆ ده‌گه‌ڕێنينه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى حكومه‌تى عێراق، سه‌عد حه‌ديسى رايگه‌ياند، هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى رێككه‌وتنى پێشووى نه‌وت نه‌بووه و ئه‌گه‌ر رۆژانه 550 هه‌زار به‌رميل نه‌وت ره‌وانه بكات، سه‌دا حه‌ڤده‌ى بودجه‌ى بۆ ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه.
له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتيى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر 07:00ى رۆژى 31ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2016، سه‌عد حه‌ديسى هه‌رێمى كوردستان به پێشێلكردن و پابه‌ند نه‌بوون به رێككه‌وتنى نه‌وتى هه‌ولێر و به‌غدا تۆمه‌تبار كرد و گوتى: ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كه بێت و رۆژانه 550 هه‌زار به‌رميل نه‌وت هه‌نارده بكات، به‌غدا سه‌دا حه‌ڤده‌ى بودجه‌ى هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات.
روونيشيكرده‌وه، له ياساى بودجه‌ى 2015 و 2016دا ئه‌وه چه‌سپاوه كه پێويسته حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رۆژانه 550 هه‌زار به‌رميل نه‌وت له رێگه‌ى سۆمۆوه ره‌وانه بكات، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم له نيوه‌ى يه‌كه‌مى ساڵى رابردوودا نيوه‌ى ئه‌و بڕه‌ى هه‌نارده كرد و له نيوه‌ى دووه‌ميشدا پرۆسه‌كه‌ى راگرت و ئێمه تووشى سه‌رسووڕمان بووين بۆچى حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كه نه‌بووه.
ئاشكراشيكرد، ئه‌مڕۆ وتوێژى نێوان شاندى هه‌رێم و حكومه‌تى عێراق دۆستانه و ئه‌رێنيانه بووه و زۆرێك له پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوانيان خستووه‌ته‌ڕوو.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم بيه‌وێت، ده‌توانرێت بگه‌ڕێينه‌وه بۆ رێككه‌وتنى پێشوو و ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند بێت، ئێمه‌ش پابه‌ند ده‌بيين.
ئه‌م وتانه‌ى گوته‌بێژى حكومه‌تى به‌غدا له كاتێكدايه ئه‌مڕۆ شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تى نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى به‌غدايان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى كۆبوونه‌وه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، شانده‌كه سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق و سه‌رۆكى ئيئتيلافى ده‌وڵه‌تى ياسا نورى مالكييان له ماڵى خۆى كرد.