شاهێدحاڵێك له يۆنانه‌وه ورده‌كارى گيانله‌ده‌ستدانى په‌نابه‌ران ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كوردستان 24، شاهێدحاڵێك له يۆنانه‌وه رايگه‌ياند، قاچاغچييه‌كان بازرگانى به مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن.
ژماره‌يه‌ك له كه‌سوكارى ئه‌و هاووڵاتييانه‌ى وه‌ك په‌نابه‌ر له رێگه‌ى ده‌رياوه روويان له ئه‌وروپا كردبوو و به هۆى نقومبوونى به‌له‌مه‌كه‌يانه‌وه گيانيان له‌ده‌ستدابوو، گله‌يى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و به كه‌مته‌رخه‌مى ده‌زانن له ئاستى گه‌ڕانه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانييه‌كانيان.
به گوێره‌ى زانيارى كوردستان 24 ژماره‌يه‌ك له ته‌رمى هاووڵاتييه گيانله‌ده‌ستدراوه‌كان، له دوورگه‌يه‌كى يۆنان به‌خاك ده‌سپێردرێن.