ئەمڕۆ ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوباتە

K24ـ هەولێر
دوازدە ساڵ لەمەوبەر لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆ لە 1/2/2004 لە لایەن چەند خۆکوژێکەوە ھەردوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەڵبەندی سێی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە ھەولێر كرانە ئامانج.
بەھۆی تەقینەوەکانەوە زیاتر لە 100 كادیر و ئەندام و پێشمەرگەی پارتیی و یەکێتیی شەھیدبوون و ژمارەیەكی زۆریش برینداربوون.
لە ساڵیادی تەقینەوەی ھەردوو بارەگای لقی سێی پارتیی و مەڵبەندی سێی یەكێتیی، وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالكراوانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ: "لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا له دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیدا مه‌رگیان كرده دیاریی جه‌ژن و له یه‌ك ساتدا 101 سه‌ركردە و كادیر و ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و دوو حزبه له رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مانی كرده قوربانیی و چه‌ندانی تریش برینداربوون".
دەقی بەیاننامەی وەزارەتی شەھید و ئەنفالكراوان لە ساڵیادی تەقینەوەكانی یەكی شوبات لە ھەولێر
دوازده ساڵ به‌سه‌ر مه‌رگه‌ساتی 1ی شوبات تێپه‌ر ده‌بێت و له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مرۆ له 1/2/2004 له كاتێكدا جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان سه‌رقاڵی مه‌ڕاسیمى جه‌ژن و گه‌ردن ئازایی بوون، دوژمنانی رووناكی و خۆش گوزه‌رانی بێگوێدانه پیرۆزی ئه‌م رۆژه ، ده‌ستی ره‌شی تیرۆریان گه‌یاندنه هه‌ردوو باره‌گای لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری هه‌ولێر له دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیدا مه‌رگیان كرده دیاری جه‌ژن و له یه‌ك ساتدا 101 سه‌ركردە و كادیر و ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و دوو حزبه له رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مانی كرده قوربانی و چه‌ندانی تریش بریندار بوون.
جه‌ماوه‌ری تێكوشه‌ری كوردستان
ئه‌مرۆ گه‌له‌كه‌مان له به‌ره‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆری جیهانی دایه و له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆره‌یه، كه مه‌ترسی له‌سه‌ر كۆی مرۆڤایه‌تی دروست كردوه و به درێژایی1050 كیلومه‌تر له دژی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش ده‌جه‌نگێت و رۆڵه‌كانی كوردستان شه‌هید ده‌بن و پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ سه‌ختی ژیان خاك و گه‌لی كوردستان ده‌پارێزێت و به نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو جیهان شه‌ڕی ئه‌و تاقمه خوێن رێژه ده‌كات، بۆیه وه‌كو پابه‌ندێكی ئه‌خلاقی له‌سه‌ر وڵاتان پێویسته هاوكاری هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ن له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌و تاقمه و له چه‌ك و پێداویستی شه‌ڕ بێبه‌شی نه‌كه‌ن.
له‌و بۆنه تراژیدیایه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی خۆمان بۆ به‌ره‌ی تیرۆر له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دونیایه‌دا دوپات ده‌كه‌ینه‌وه پێمان وایه كه تێرۆر دوژمنی هه‌موو مرۆڤایه‌تی و ئارامی و ئاشتییه له دونیادا بۆیه پێویسته هاوپه‌یمانان و هه‌موو نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هه‌موو توانایه‌كیان بۆ لێدانی ئه‌و تاقمه و وشككردنی سه‌رچاوه دارایی و فیكریه‌كانیان كار بكه‌ن تاكو نه‌توانێ چیتر مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاشتی نێو ده‌وڵه‌تی دروست بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كوردستان به قوناغێكی قوڕس و چاره‌نووسازیدا تێپه‌ر ده‌بێت وه‌كو وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان هه‌موو توانایه‌كمان بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌ت به كه‌سوكاری شه‌هیدانمان و سوككردنی باری سه‌ختی ژیان و ده‌سته‌به‌ر كردنی سه‌رجه‌م مافه‌كانیان له‌كاردا ده‌بین و داواكاریشین هه‌رچی ده‌كرێ بۆ هێزی پێشمه‌رگه و خانه‌واده‌كانیان له دابین كردنی موچه و هاوكاری كردنیان دریغی نه‌كرێت.
له بۆنه‌یه‌كی وادا ناكرێ ئاماژه به‌و سه‌ركه‌وتنانه نه‌كه‌ین، كه هێزی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر تاقمی تیرۆرستی داعش به ده‌ستی هێناوه و ئه‌وه‌ش وای كردوه به شانازیه‌وه له نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان باسی قاره‌مانیه‌تی و ئازایه‌تی هێزی پێشمه‌رگه بكرێت و ببێته جێی ئومێدی هێزه ئاشتی خوازه‌كانی دونیا لێره‌وه سڵاو بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان ده‌نێرین و هه‌موو پشتیوانیه‌كیان بۆ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
كه‌س وكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
جه‌ماوه‌ری تێكوشه‌ری كوردستان
له‌و قۆناغه هه‌ستیاریه‌ی كه گه‌له‌كه‌مان پێدای تێپه‌ر ده‌بێت و هه‌رێمه‌كه‌مان روبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك ته‌حه‌دیات بۆته‌وه كه پێویست ده‌كات وه‌كو ئه‌مه‌كێك بۆ خوێنی شه‌هیدان هه‌موولایه‌ك به گیانی هه‌ستكردن به لێپرسراویه‌تی مێژووی سه‌رشانیان رۆڵ ببینن و ململانێكانیان وه‌لانێن و به روحی پێشمه‌رگایه‌تی قوڵی لێ هه‌ڵماڵن و به ته‌بایی و یه‌كڕیزی و یه‌ك ووتاری هه‌موولایه‌ك ناو ماڵی كورد توكمه تر بكه‌نه‌وه، پشتگیرى و پشتیوانى ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان بین بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌گه‌ر و گۆڕانكاریه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه وه هه‌روه‌ها پشیتوانی حكومه‌تكه‌مان بین له جێبه‌جێ كردنى ئه‌و نه‌خشه رێگایه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه كاری بۆ ده‌كات تاكو به هه‌موو لایه‌ك كوردستان له‌و قه‌یرانه‌دا ده‌رباز بكه‌ن.
هه‌روه‌ها بۆ سه‌رجه‌م گرفته‌كانی تری هه‌رێمیش وا پێویست ده‌كات به‌لێك تێگه‌یشتن و برایه‌تی و ته‌بایی چاره‌سه‌ر بكرێت و ده‌ست له‌ناو ده‌ست به هه‌موولایه‌ك كوردستان كه‌ینه‌وه به‌و كوردستانه‌ی كه جێ چاو و گرنگی پێدانی هه‌موو دونیا بێت . نه‌مری بۆ شه‌هیدانی یه‌كی شوبات و شه‌هیدانی به‌رگری و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان سڵاو له پێشمه‌رگه كه سینگی خویان كردۆته قه‌لغانی به‌رگری له گه‌ل و خاكی كوردستان.
سه‌روه‌رى بۆ شه‌هیدانى ڕێگه‌ى ڕزگارى كوردستان
سه‌رفرازى بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان
لێژنه‌ى باڵاى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان