دهۆک.. مامۆستایه‌ك مووچه‌ى مامۆستایانى قوتابخانه‌كه‌ى دابین ده‌كات
K24- دهوك
قه‌یرانى دارایى ته‌واوى داموده‌زگاكانى هه‌رێمى كوردستانى گرتووەته‌وه و كاریگه‌ریى كردووەته سه‌ر ژیانى فه‌رمانبه‌ر و مووچه خۆران، بەڵام لەم دۆخە سەختە مامۆستایەكى شارى دهوك مووچه‌ى گشت مامۆستایانى قوتابخانه‌كه‌ى دابین ده‌كات.
مامۆستا عەبدولعەزیز رەشید، كه یه‌كێكه له مامۆستاكانى قوتابخانه‌ى نزاركێى بنه‌ڕه‌تیی له شارى دهۆك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له قه‌یرانێكى ئابوریدایه وه‌كوو هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتى مووچه‌ى گشت مامۆستایانى قوتابخانه‌كه‌ى لای خۆیەوە دابین کردووە.
مامۆستا عەبدولعەزیز ده‌رفه‌تى نه‌داوه كه قه‌یرانى دارایى روو له‌م قوتابخانه‌یه بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مانگانه لاى خۆیه‌وه مووچه‌ى گشت مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى قوتابخانه‌كه‌ى دابین ده‌كات.
له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ (كوردستان24) مامۆستا عەبدولعەزیز گوتى: "من بیرۆكه‌كه‌م به مامۆستایانى قوتابخانه‌م راگه‌یاند و ویستم بزانم بوچوونىان چییە ئه‌وانیش به خۆشحاڵییه قبوڵیان كرد".
گوتیشى: "هه‌ست به ئێش و ئازه‌كانى مامۆستایان ده‌كه‌ین، ده‌مانه‌وێ پرۆسه‌ى خۆێندن نه‌ك ته‌نیا له قوتابخانه‌كه‌مان به‌ڵكوو له هه‌موو قوتابخانه‌كانى كوردستان به‌رده‌وام بێت".