شوێنكەوتوانی ئاینی بوزا لە ناو سەھۆڵ مەلەوانی دەكەن

ساڵانه‌ شوێنكەوتووانی ئاینی بوزا لە چەندین وڵاته‌وه‌ بۆ مەلەكردن لە سەھۆڵاوی دەریاچەی بایكاڵ لە سیبریا مه‌راسيمى تايبه‌ت سازده‌كه‌ن.
kurdistan24.net

K24 - سیبریا:

ساڵانه‌ شوێنكەوتووانی ئاینی بوزا لە چەندین وڵاتی دونیا بۆ مەلەكردن لە سەھۆڵاوی دەریاچەی بایكاڵ لە سیبریا مه‌راسیمی ئاینیان جێبەجێ دەكەن.

نزیكەی 25 ساڵە شوێنكەوتووانی ئاینی بوزا لە وەرزی زستاندا مەراسیمی ئاینی كە مەلە كردنە لە سەھۆڵاو لە دەریاچەی بایكاڵ بەڕێوە دەبەن.

دێڤید باوكی ھاووڵاتیەكی ئەڵمانیە شوێنكەوتووی ئاینی بوزایە ماوەی 12 ساڵە بۆ ئەو رێوڕه‌سمە دێتە رووسیا دەڵێت: "ساڵانە ئەو رێوڕه‌سمە ئاینیە ئەنجامدەدەم. بۆ خەڵكی رووسیا رەنگە ئەوە شتێكی ئاسایی بێت، بەڵام بۆ من كە لە ئەڵمانیا ھاتووم ئاسان نیە پلەی گەرمی 17 لە ژێر سفردایە".

شوێنكەوتووانی ئاینی بوزی دەڵێن: "ئامانج لەو رێوڕەسمە راھێنانی مرۆڤە بۆ ھەموو باروودۆخێك".

مارینا ڤیلەر رێكخەری مەراسیمەكە دەڵێت: ئەوانەی بەشداریان لەو رێورەسمە كردووە، لە وڵاتە خۆشگوزەرانەكانەوە ھاتوون دەیانەوێت سەركێشی بكەن خۆیان تاقی بكەنەوە.