قه‌یرانی دارایی خوێندنه‌وه له بادینان لاواز ده‌كات
K24 ـ هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌ری په‌رتوكخانه‌ى گشتی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی كتێب، چ له كتێبخانه گشتییه‌كان بێت، یاخود له كتێبخانه تایبه‌تی و ئه‌هلییه‌كان.
ئیسماعیل تاهیر جیهانگیر به‌ڕێوبه‌ری گشتیی په‌رتوكخانه‌ی گشتیی پارێزگای دهۆك به كوردستان 24ی راگه‌یاند، خراپی ره‌وشی ئابووری و قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ره‌وشی خوێندنه‌وه و ئاستی سه‌ردانیكارانی په‌رتوكخانه‌كان رووی له‌كه‌می كردووه.
گوتيشى: "ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی كتێبخانه‌كان ده‌كه‌ن، زیاتر ئه‌و كه‌سانه‌ن كه قوتابی زانكۆن و توێژینه‌وه‌ی زانستی‌یان هه‌یه".
سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی و گرانی نرخی كتێب، ئیسماعیل تاهیر گله‌یی هه‌یه له ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه كه گرنگییان به ده‌ڤه‌ری بادینان نه‌داوه.
له‌م راپۆرته‌ی كوردستان 24 زانیاری زیاتر ده‌بیستن.