"له‌ جنێڤ 3 چاره‌نووسى ئه‌سه‌د ناخرێته‌ به‌رباس"

ئەمریكا و رووسیا رێككەوتوون لەو دانووستانانەدا باس لە مانەوە یان نەمانەوەی بەشار ئەسەد نەكرێت.
kurdistan24.net

K24 – ھەولێر:

چاودێری سیاسیی و مامۆستای زانكۆ ره‌زوان بادینی رایگەیاند: "دانووستانی كۆنگرەی جنێڤ 3 تاكوو ساڵی 2017 بەردەوام دەبێت و ئەمریكا و رووسیا رێككەوتوون لەو دانووستانانەدا باس لە مانەوە یان نەمانەوەی بەشار ئەسەد نەكرێت".

دەربارەی چۆنێتی بەڕێوەچوونی جنێڤ 3  ره‌زوان بادینی بە كوردستان 24ی راگەیاند: "تایم لاینێك تا ساڵی 2017 دیاری كراوە بۆ باسكردن لەسەر پرسی سووریا، ھەروەھا ئەمریكا و رووسیا لەسەر ئەوە رێككەوتن لەو دانووستانانەدا باس لە مانەوە یان نەمانەوەی بەشار ئەسەد نەكرێت، ئەوەش وەكوو مەرجێك ھەژمار دەكرێت".

ره‌زوان بادینی گوتی: "دیموسترا سەردانی ئۆپزيسیۆنی سووریا كرد و ئێستا ئۆپزیسیۆن سەرقاڵی خۆ ئامادەكردنن و بەشداریكردن لە كۆنگرەیەكی ئاوادا پێویستی بە وردبوونەوە و توێژینەوەی زۆر ھەیە، پێویستی بە بەڵگە و دیكۆمێنتە".

ئەو مامۆستایەی زانكۆ گوتیشی: "لەو دانووستانانەدا شەڕی زانیاری و سایكۆلۆژی دەكرێت، بۆیە لایەنەكان ھەوڵ دەدەن بە زانیاریی و بەڵگەوە ئامادەی كونگرەكە بن".