UN : داوا له‌ وڵاتانى جیهان ده‌كات هاوكارى دارایى عێراق بكه‌ن

لیس گراندى: تا چه‌ند مانگى داهاتوو قه‌یرانى ئابورى له‌ عیراق خراپتر ده‌بێت
kurdistan24.net

K24 – به‌غدا:
لیس گراندى: تا چه‌ند مانگى داهاتوو قه‌یرانى ئابوورى له‌ عێراق خراپتر ده‌بێت.
رێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ سه‌رجه‌م وڵاتانى جیهان ده‌كات هاوكارى دارایى عێراق بكه‌ن، تاوه‌كو بتوانێت رووبه‌ڕووى قه‌یرانى دارايى ببێته‌وه‌ و خه‌رجییه‌كانى شه‌ڕى داعشى پێ دابین بكات.
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داواى 861 ملیون دۆلارى كردووه‌ وه‌كو كۆمه‌ك و هاوكارى بۆ عێراق تا بتوانێت قه‌یرانى دارایى وڵاته‌كه‌ى چاره‌سه‌ر بكات و پێداویستى ئاواره‌كانى ناوخۆیى دابین بكات.
رێكخه‌رى مرۆیى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووكان له‌ عێراق، لیس گراندى، ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد، پێشبینى ده‌كات تا چه‌ند مانگى داهاتوو قه‌یرانى دارايى له‌ عێراق خراپتر بێت.
حكومه‌تى به‌غداش رایگه‌یاند، "پێویستى به‌ هاوكارى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌ بۆ ده‌رباز بوون له‌و دۆخه‌ ناله‌باره‌ى به‌ هۆى قه‌یرانى دارایى رووى تێكردووه‌".
حكومه‌تى به‌غدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "نزیكه‌ى 10ملیۆن هاووڵاتى عیراقى پێویستیان به‌ كۆمه‌ك و هاوكارى هه‌یه‌، حكومه‌ت به‌ هۆى شه‌ڕى داعش و دابه‌زینى نرخى نه‌وت و قه‌یرانى دارایى ناتوانێت هاوكارى بۆ هه‌موو خه‌ڵك دابین بكات".