ئۆپۆزيسیۆنی سووریا بێمەرج بەشداری جنێڤ 3 دەكات

شاندی ئۆپۆزسیۆنی سووریا تەنیا بۆ دانووستانەكان ھاتوون ھیچ مەرجێكیان نەبووە بۆ دانووستانەكان.
kurdistan24.net

K24  - ھەولێر:

یەحیا ئەردی نووسەر و چاودێری سیاسی سووریا لەمیانەی بەشداریكردنی لە گەشتی ھەواڵەكانی كوردستان 24 رایگەیاند، شاندی ئۆپۆزيسیۆنی سووریا  تەنیا بۆ دانووستانەكان ھاتوون ھیچ مەرجێكیان نەبووە بۆ دانووستان.

ئەو نووسەرو چاودێرە سیاسیە راشیگەیاند، ئامانجی بەشداریكردنی ئۆپۆزيسیۆنی سووریا تەنھا راگرتنی بۆردوومانەكانی رووسیا و ھەڵگرتنی گەمارۆ ئابووریيەكان و باشتركردنی رەوشی مرۆڤایەتی لە ناوچەكانی سووریا كە لە رەوشێكی خراپدان.

یەحیا ئەردی گوتیشی: لەو دانووستانەدا ھەندێ خواستی بنەڕەتی سووریا ھەن لەوانە ھەڵگرتنی ئابڵوقە لە چەند ناوچەیەكی سووریا ھەروەھا راوەستاندنی بۆردوومانكردن بۆ سەر ھاووڵاتیانی مه‌ده‌نى.

ئەو نووسەره‌ گوتیشی: ئۆپزيسیۆنی سووریا و حكوومەتی ئەو وڵاتە بە جیا گفتوگۆ لەگەڵ دیمستۆرا دەكەن.

كۆنگرەی جنێڤ 3 دەربارەی قەیرانی سووریا 29ی ئەم مانگە دەستیپێكرد.