نوێنه‌رى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا به سه‌ره‌دانێك گه‌یشتووته رۆژئاواى كوردستان
K24 – كوبانێ:
برێت مه‌كگۆرك، له‌گه‌ڵ پارتى یه‌كێتى دیموكرات و سوپاى سووریاى دیموكرات كۆبووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى زانیارییه‌كان، نوێنه‌رى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزى هاوپه‌یمانان، برێت مه‌كگۆرك، به سه‌ردانێكى چاوه‌ڕواننه‌كراو گه‌یشتووته شارى كوبانێ له رۆژئاواى كوردستان، ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌م سه‌ردانى به‌رپرسێكى ئه‌مریكى بۆ سووریا پاش ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى ناوخۆ له ساڵى 2011.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، مه‌كگۆرك رۆژى شه‌ممه 30 كانووونى دووه‌م/ یه‌نایرى 2016، گه‌یشتووه‌ته شارى كوبانێ و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى پارتى یه‌كێتى دیموكرات PYD و سوپاى سووریاى دیموكرات كۆبووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، كه سه‌ردانه‌كه‌ى نوێنه‌رى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژئاواى كوردستان دوو رۆژى خایاندووه.
ئه‌م سه‌ردانه‌ش هاوده‌م بوو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى دانوستانه‌كانى جنێڤ 3 له نێوان ئۆپۆزيسیون و حكومه‌تى سووریا كه تایبه‌تن به ره‌وشى ناوخۆى سووریا.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكاش رایگه‌یاند: "ئه‌و سه‌ردانه بۆ مه‌به‌ستى ئاگاداربوونه له شه‌ڕى لایه‌نه كوردى و عه‌ره‌بیه‌كان له دژى رێكخراوى داعش".