عەرەفات كەرەم: فشار لەسەر ھەرێم و بەغدا ھەبوو بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان

دوێنێ شاندێكی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەت، بۆ ئساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان بەغداو ھەرێم سەردانی بەغدایكرد
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر:

دوێنێ شاندێكی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەت، بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و ھەرێم سەردانی بەغدای كرد، عەرەفات كەرەم رایگەیاند:  فشار لەسەر ھەرێم و بەغدا ھەبوو بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان.

عەرەفات كەرەم ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانەی بەشداریكردنی لە گەشتی ھەواڵەكانی كوردستان 24 رایگەیاند: ئەو سەردانەی ھەرێمی كوردستان لەوكاتە دا گرنگبوو، فشار لە سەر ھەردوولا ھەبوو بۆ ئەوەی شاندی ھەرێم بچێتە بەغدا و فشار لە سەر بەغداش ھەبوو بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ھەرێم ئاساییبكاتەوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنه‌رانی عێراق رەتیكردەوە ئەو شاندەی ھەرێمی كوردستان بە ھۆی قەیرانی دارایی پەنای بۆ بەغدا بردبێت بە ناچاریی و لاوزی، بەڵكو شاندی ھەرێمی كوردستان بۆ ئەوە سەردانی بەغدا یكردووە، بۆ ئەوەی خەتا نەخەنە سەر ھەرێمی كوردستان لە تێكچوونی پەیوەندی ھەولێر و بەغدا.