وەزارەتی دەرەوەی ئێران تەقینەوکانی دیمەشقی ئیدانه کرد
K24 – تاران:
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، حوسێن جابر ئەنساری، هێرشە خۆکوژییەکانی گەڕەکی زەینەبییەی دیمەشقی ئیدانهکرد و رایگەیاند، "ئەمە پیلانی نەیارانە بۆ تێكدانی دانووستانەکانی جنێڤ".
ئەنساری گوتی: "ئەو گرووپە تیرۆریستییانەی لە لایەن وڵاتانی دەرەوە پشتگیری دەکرێن، بەکوشتنی خەڵکی بێتاوان، دەیانەوێت دانووستانەکانی جنێڤ بۆ ئاشتی لە سووریا تێکبدەن".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، گوتیشی: "پێویستە راشکاوانە هەوڵی کۆتاییهێنان بە سیاسەتی پشتگیریکردن و ناردنی چەك بۆ تیرۆریستانی سووریا بدرێت".
به گوێرهی زانيارييهكان، تەقینەوەکانی رۆژی یەكشەممەی رابردووی سووریا ٧١ کوژراو و زیاتر لە ١٠٠ برینداری لێکەوتووەتەوە و داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوانە راگەیاندووه.