ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نه‌فتخانه‌ی خانه‌قین روویدا
K24 - خانه‌قین:
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزيك ناوچه‌ی نه‌فتخانه‌ی شاری خانه‌قین روویدا به‌هۆیه‌وه 2 كه‌س شه‌هید و سێ كه‌سی دیكه برینداربوون.
په‌یامنێری كوردستان24 له خانه‌قین رایگه‌یاند، رۆژێك پێشتر به مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌دوای دۆمه‌ڵان، چه‌ند دانیشتوویه‌كی شاری كفرى، له نزيك ناوچه‌ی نه‌فتخانه‌ی خانه‌قین، كه پێشبینی ده‌كرێت چه‌كدارانی داعشی لێبووبێت، رفێندراون.
هه‌روه‌ها گوتی: "دوای رۆژێك یه‌كێك له رفێندراوان گه‌ڕاوه‌ته‌وه لای كه‌س و كاری و پێی راگه‌یاندوون كه ئه‌وان له نزیك نه‌فتخانه رفێندراون، به‌ڵام هیچ شوێنه‌وارێكییان له ناوچه‌كه‌دا نه‌دۆزیوه‌ته‌وه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له ده‌ڤه‌ره‌كه، له كاتی گه‌ڕان به‌دوای رفێندراوان، بۆمبێكی چێندراو ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه 2 كه‌س شه‌هید بوون و 3 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، كه دووانییان كارمه‌ندی ئاسایشن.
له ئێستاشدا هه‌ر سێ برینداره‌كه، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر گه‌یه‌نراونه‌ته شاری سلێمانی.
به‌رپرسی ئاسایشی كفریش له رێگای كوردستان24ه‌وه داوا له هاووڵاتییانی ناوچه‌كه ده‌كات، بۆ سه‌لامه‌تی گیانییان، له ئێستادا نزیك ناوچه‌كه نه‌كه‌ونه‌وه.