نوێنه‌رى ئه‌مريكا به‌ڵێنێك به كوردى رۆژئاواى كوردستان ده‌دات
K24 – قاميشلۆ:
نوێنه‌رى واشنتن، به فڕۆكه‌يه‌ك گه‌يشته بنكه‌ى سه‌ربازى رمێلان، و به‌ڵێنى دا له ده‌ستوورى نوێى سووريادا دان به كورددا بنرێت.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، له زارى سه‌رچاوه‌يه‌كه‌وه كه ئه‌و به بڕواپێكراو وه‌سفيكردووه، بڵاويكرده‌وه، شاندنى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى، كه پێكهاتبوو له نوێنه‌رى ئه‌مريكا و بريتانيا و فه‌ره‌نسا، به سه‌رۆكايه‌تى برێت ماكگۆرك، نوێنه‌رى سه‌رۆكى ئه‌مريكا له هاوپه‌يمانێتييه‌كه، به‌ڵێنى به كورد داوه له ده‌ستوورى نوێى سووريادا دان به مافه‌كانيان بنرێت.
به‌رپرسێكى كورد به روانگه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى شانده‌كه و نوێنه‌رى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى كانتۆنى جزيره و كوبانێ، شانده‌كه به‌ڵێنى ئه‌وه‌يان داوه له ده‌ستوورى نوێى سووريا دان به مافى كورددا بنرێت.
هه‌روه‌ها وتويه‌تى: شانده‌كه، ستايشى ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى كوردييان له رۆژئاواى كوردستان كردووه و گوتويانه ئه‌وه‌ى ئێوه ئێستا هه‌تانه و خۆتان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، مافى خۆتانه، چونكه ئێوه شه‌ڕى دژى داعشتان كرد و له‌م ناوچه‌يه ده‌رتان په‌ڕاندن. سوورياى داهاتوو، ديموكراتى ده‌بێت و رێز له مافه‌كانى گه‌لى كورد ده‌گيرێت و له ده‌ستوورى نوێى سووريادا ئه‌وه ده‌چه‌سپێت.
به گوێره‌ى زانيارى روانگه‌كه، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا نوێنه‌رانى كانتۆنى جزيره و كوبانێ ره‌خنه‌يان له بڕيارى دوورخستنه‌وه‌ى پارتيى يه‌كێتيى ديموكراتيى كورديى له سووريا گرتووه له دانووستانه‌كانى جنێڤ 3، له به‌رامبه‌ريشدا، شانده‌كه رايانگه‌ياندووه، ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ى جنێڤ كۆبوونه‌وه‌ى پرۆتۆكۆليين و له پێناو گه‌يشتن به ئاگربه‌ست له نێوان رژێم و به‌رهه‌ڵستكاران ده‌ستيانپێكردووه و دانووستانى جديى له قۆناغى داهاتوو ده‌ستپێده‌كه‌ن و ئه‌و كاته‌ش پارتيى يه‌كێتيى ديموكراتيى، ناسراو به په‌يه‌ده لايه‌نێكى بنه‌ڕه‌تى ده‌بێت له دانووستانه‌كان.