هیوایەكی نوێ بۆ تووشبووانی نەخۆشی شەكرە
K24 - ههولێر:
پزیشكانی ئەمهریكا لە دوو لێكۆڵینەوەی جیادا، ھەوڵی چارەسەركردنی جۆری یەكەمی نەخۆشی شەكرەیان داوە، ئەویش بە چاندنی خانەی پەنكریاسی مرۆڤ بۆ مشك پاش دەستكاریكردنێكی زانستی وورد و داپۆشینی بە ماددەیەك بۆ ئەوەی ئەو خانانە تووشی بەرھەڵستی خانەكانی بەرگری لەش نەبنەوە.
پاش ئەنجامدانی گواستنەوەكە و چاودێریكردن و پشكنینی ئەو مشكەی نەشتەرگەری گواستنەوەكەی بۆ ئەنجام درابوو، دەركەوت كەوا ئەو مشكە بۆ ماوەی 6 مانگ پێویستی بە لێدانی دەرزی ئینسۆلین نەبوو.
پزیشكان ھیوای خۆیان دەربڕی كە دەتوانن وا بكەن ئەو خانانە بۆ ماوەی زیاتر لە 6 مانگ خۆیان ڕابگرن ئاگەر ھاتوو ئەو كردارە بۆ مرۆڤ ئەنجام درا.