سەندیكای پزیشكان: داوا ده‌كه‌ین مووچه‌ی پزیشكان كه‌منه‌كرێته‌وه‌

دوو ساڵه‌ ده‌رماڵه‌ی ئێشكگرییان وه‌رنه‌گرتووه‌

K24 - هه‌ولێر:

ئه‌نجوومه‌نی باڵای سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه‌، داوا ده‌كات مووچه‌ی پزیشكان كه‌منه‌كرێته‌وه‌.

لە بەشێكی دیكه‌ بەیاننامەكەدا سەندیكای پزیشكان ئاماژەی بە ڕۆڵی پزیشكان، بەتایبەتی پزیشكانی خوولاو و پلەبەند كردووە و سوپاسییان ده‌كات.

سه‌ندیكای پزیشكان له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، سه‌ره‌ڕای بێمووچه‌یی، ماوه‌ 2 ساڵه‌ كارمه‌ندان ته‌ندروستی هیچ ده‌رماڵه‌یه‌كی ئێشكگرییان وه‌رنه‌گرتووه‌.

 

 

سەندیكای پزیشكان: داوا ده‌كه‌ین مووچه‌ی پزیشكان كه‌منه‌كرێته‌وه‌
سەندیكای پزیشكان: داوا ده‌كه‌ین مووچه‌ی پزیشكان كه‌منه‌كرێته‌وه‌