جنێڤ.. كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به‌رهه‌ڵستكاران و ديمستۆرا هه‌ڵوه‌شايه‌وه
K24 – جنێڤ:
نێردراوى كوردستان 24 له جنێڤ، رايگه‌ياند، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا له‌گه‌ڵ نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ سووريا ستيڤان ديمستۆرا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
بڕيار بوو، ئه‌مڕۆ شاندى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا له‌گه‌ڵ ديمستۆرا كۆببنه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى نێردراوى كوردستان 24 له جنێڤ، كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
به‌رگه‌ش وه‌حيد، له جنێڤه‌وه روونيكرده‌وه، ناكۆكيى نێوان لايه‌نه‌كان زياتر بووه و ئه‌مريكا و رووسياش تا ئێستا له باره‌ى هه‌بوونى نوێنه‌رى گرووپ و ميليشيا ئيسلامييه‌كان له ناو شاندى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريادا ناكۆكييان هه‌يه.
به‌رگه‌شت وه‌حيد ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌مريكا پشتيوانى له ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى چه‌ند گرووپێكى ئيسلامى ده‌كات، به‌ڵام رووسيا به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ره‌تيده‌كاته‌وه رازى بێت به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى ئه‌و ميليشيايانه‌ى ئه‌و به تيرۆريست وه‌سفيان ده‌كات.