لێژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی هه‌رێم سه‌ردانی گۆڕان ده‌كات

سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم راسپێردراوه‌ پلانی سه‌ردانه‌كان دابڕێژێت
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لێژنەی ئاساییكردنەوەی دۆخی سیاسی ھەرێمی كوردستان فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان ڕاسپێردرا، سبەی سێشەممە بەرنامەی سەردانیكردنی لێژنەكە بۆ لای حزبه‌كان ڕێكبخات.

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، یەكەم لایەن كە لێژنەكە سەردانی دەكات بزووتنەوەی گۆڕانە.