باڵوێزی سعوودیه: هه‌فته‌ی داهاتوو كونسوڵخانه‌ی سعوودیه له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه
K24 – به‌غدا:
هه‌فته‌ی داهاتوو عه‌ره‌بستانی سعوودیه كونسوڵخانه له شاری هه‌ولێر ده‌كاته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا سامر سه‌بهان باڵوێزیی سعوودیه له عێراق به كوردستان 24 راگەیاند: "په‌یوه‌ندی باش له نێوان عه‌ره‌بستانی سعوودیه و ھەرێمی كوردستان هه‌یه، هه‌فته‌ی داهاتوو كونسوڵخانه‌ی سعوودیه له شاری هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه". باڵیۆزی سعوودیە لە عێراق گوتیشی: "ئێمه سوورین له‌سه‌رھەبوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گشت پێكهاته‌كانی عێراق و كردنه‌وه‌ی ئاسۆی نوێ له پەیوەندییەكانی نێوان سعوودیه و عێراق".