زیدان سه‌رسامی خۆی به 2 یاریزانی یانه‌كه‌ی پیشاندا
K24 ـ هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید نیو ده‌رزن گۆڵی له یانه‌ی ئیسپانیۆلی كه‌ته‌لۆنی كرد، زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه سه‌رسامی خۆی له‌و یارییه‌دا به 2 یاریزانی یانه‌كه‌ی پیشاندا و رایگه‌یاند كه باشترین ئاستیان پێشكه‌ش كرد.
له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری ماركای ئیسپانیادا بڵاو كرایه‌وه، زیدان ده‌ڵێت: كریستیانۆ و رۆدریگێز له‌و یارییانه ئاستیان سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو، هۆكاری ئه‌وان رۆڵێكی كاریگه‌رییان له‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه هه‌بوو كه له دژی ئیسپانیۆل به‌ده‌ستیان هێنا.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، زیدانی فه‌ره‌نسی ده‌شڵێت: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م جۆره شێوازه به‌رده‌وام بین، ناشبێت بیر له ئه‌نجامی یانه‌كانی دیكه‌ی ركابه‌رمان بكه‌ینه‌وه، چونكه جارێ ماوه‌ی چه‌ندان مانگمان له پێشه.
یانه‌ی ریال مه‌درید له گه‌ڕی 22ـه‌مینی لالیگا ئیسپانیا به 6 گۆڵی بێوه‌ڵام له یانه‌ی ئیسپانیۆلی برده‌وه، له‌و یارییه‌دا كریستیانۆ هاتریكی تۆمار كرد، 2 گۆڵی دیكه‌یش له لایه‌ن بنزیما و خامیس رۆدریگێز تۆمار كرا، تاكه گۆڵه‌كه‌ی تریش ئۆسكار دۆراتی به هه‌ڵه له‌خۆیانی تۆمار كرد.