ئینفۆگرافیك..مێژوو و چۆنیه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی زیكا

K24 – هه‌ولێر:
له ئینفۆگرافیكێكدا، كه‌ناڵی كوردستان 24 مێژوو و چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی زیكا ده‌خاته‌ڕوو، كه ئێستا ئه‌و ڤایرۆسه هه‌ڕه‌شه له وڵاتی به‌رازیل ده‌كات له ئه‌مریكای باشوور.
له ساڵی 1947 له دارستانی زیكا له ئۆگه‌ندا، كۆمه‌ڵێك مه‌یموون نه‌خۆش كه‌وتبوون، دوای پشكنین و تاقیكردنه‌وه‌كان، تیمێكی پزیشكی بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و مه‌یموونانه تووشی نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی بوونه، بۆیه ڤایرۆسه‌كه هه‌مان ناوی دارستانه‌كه‌ی لێ‌نرا و ناونرا ڤایرۆسی زیكا.
ڤایرۆسه‌كه‌ش له رێی مێشووله‌ی ئێدیس ئیجیپتی بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.
دوای 1947 ئه‌و ڤایرۆسه بۆ وڵاتانی دیكه له كیشوه‌ری ئه‌فریقیا و كیشوه‌ره‌كانی دیكه ته‌شه‌نه‌ی كرد.
ئێستا ئه‌و ڤایرۆسه هه‌ڕه‌شه له وڵاتی به‌رازیل ده‌كات له ئه‌مریكای باشوور.