رژێمی سووریا گه‌مارۆی سه‌ر معه‌زه‌میه‌ی شامی توندتر كردووه
K24 – نیویۆرك:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند مانگی رابردوو هه‌شت كه‌س له شاری معه‌زه‌میه‌ی شام كه له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه گه‌مارۆدراوه گیانیان له ده‌ستداوه.
شاری معه‌زه‌میه‌ی شام ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاوای دیمه‌شق و له‌وه‌ته‌ی 2012 له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه گه‌مارۆدراوه، به‌ڵام له‌م دوو مانگه‌ی دواییدا دواین ده‌روازه‌ی هاتن وچوون و گه‌یشتنی یارمه‌تییه‌كان بۆ شاره‌كه له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه داخراوه.
نووسینگه‌ی كاروباری مرۆیی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: "مانگی رابردوو هه‌شت كه‌س به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزاری و چاودێری ته‌ندروستی له معه‌زه‌میه‌ی شام گیانیان له ده‌ستداوه، كه له نێویاندا منداڵیش هه‌ن".
پێشتر روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندبوو: "شاره‌كه له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه بۆردومان ده‌كرێت، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای شه‌ڕ و كوشتاره‌كانی كه له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه له نێوان هێزه‌كانی سوپای ئه‌سه‌د وئۆپۆزیسیۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
چه‌ندین شوێن له سووریا له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌د و داعش و چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه گه‌مارۆدراون، ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌شی له‌وو ناوچانه ده‌ژین به زیاتر له 480 هه‌زار كه‌س داده‌نرێت.
سه‌رچاوه: AFP