سالم موسڵه‌ت: كورد به‌شێكی گرنگه له گه‌لی سووریا و شانازییان پێوه ده‌كه‌ین
K24 - جنێڤ:
نوێنه‌ری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، له‌گه‌ڵ ستیفان دیمستۆرا، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌مارۆ له‌سه‌ر ناوچه ئابلۆقه‌دراوه‌كانی سووریا، هه‌ڵبگیرێت.
ساڵح موسڵه‌ت، نوێنه‌ری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ كۆنگره‌ی جنێڤ 3 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ دیسمتۆرا بۆ گفتوگۆكردن بوو سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی بڕیاری 2254ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه تایبه‌ته هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ له‌سه‌ر ناوچه ئابلۆقه‌دراوه‌كان، راگرتنی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی سڤیل".
موسڵه‌ت له وه‌ڵامی پرسیارێكی تایبه‌تی په‌یامنێری كوردستان24، له باره‌ی گه‌لی كورد له سووریا گوتی: "كورد به‌شێكی گرنگه له گه‌لی سووریا و شانازییان پێوه ده‌كه‌ین و نوێنه‌ری كوردانیش له‌گه‌ڵمانن له شانده‌كه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه ده‌مانه‌وێت سووریا بۆ هه‌موو لایه‌ن بێت نه‌ك لایه‌نێكی تایبه‌ت".
موسڵه‌ت راشیگه‌یاند، بڕیاره، دیسمتۆرا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری حكوومه‌تی سووریا كۆببێته‌وه.