لێژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی سیاسی هه‌رێم: په‌رله‌مان و حكوومه‌ت كارا ده‌كه‌ینه‌وه
باشووری کوردستان
كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی و لایه‌نه سیاسییه‌كان
لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
لێژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی هه‌رێم
K24 - هه‌ولێر:
لێژنەی ئاساییكردنەوەی دۆخی سیاسی ھەرێم و كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان دەستی بە كارەكانی كرد و لە بارەگای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبوونەوە.
شاندی پارتی پێكھاتبوو لە ھەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی و رۆژ نووری شاوەیس، شاندی یەكێتیش لە مەلا بەختیار و سەعدی پیرە پێكھاتبوون ، لە یەكگرتووی ئیسلامیش مەحەمەد فەرەج و عومەر مەحەمەد بەشداری كۆبوونەوەكە بوون.
لەو كۆبوونەوەیەدا بریاردرا بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكە لێژنەكە سەردانی لایەنەكانی دیكە بكات.