سامی یوسف سروودێكی كوردی ده‌چڕێت و باسی كوردیش ناكات
K24 - هه‌ولێر:
سامی یوسف، سروودبێژی ئایینی به‌رهه‌مێكی نوێی به‌ناوی "به‌ره‌كه" بڵاوكرده‌وه، كه یه‌كێك له سرووده‌كان ئاوازه‌كه‌ی كوردییه و كۆپله‌یه‌كیش له سرووده‌كه به كوردی ده‌چڕێت.
سایتی فه‌رمی ئه‌و سروودبێژه ئیسلامییه له باره‌ی به‌رهه‌مه نوێیه‌كه نووسیویه‌تی: "به‌رهه‌می به‌ره‌كه به چه‌ند زمانێكه، وه‌كو توركی، عه‌ره‌بی، فارسی، هیندی و ئینگلیزی" و هیچ ئاماژه‌یه‌كی به زمانی كوردی نه‌كردووه.
زۆر كه‌س ئاوازی ئه‌و سرووده به كوردی ده‌زانن و پێشتریش، له‌لایه‌ن په‌یامی عه‌زیزی، به‌ناوی "یا رسول الله یا شای مه‌دینه" گوتراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی به ئاوازه‌كه‌ی نه‌كردووه‌و تا ئێستاش كلیپی فه‌رمی ئه‌و به‌رهه‌مه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
سامی یوسف، به ره‌گه‌ز ئازه‌رییه و له شاری ته‌ورێزی ئێران ساڵی 1980 له‌دایكبووه، به‌ڵام له منداڵییه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی چوونه‌ته به‌ریتانیا و له له‌نده‌نی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته گه‌وره بووه.
سرووده‌كه به ده‌نگی "په‌یامی عه‌زیزی".