سالم موسڵه‌ت بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
K24 - جنێڤ:
گوته‌بێژی شاندی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ دیمستۆرا جه‌ختمان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی بڕیاری ژماره 2254 كرده‌وه".
ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه‌ش، تایبه‌ته به پاڵپشتیكردنی ناوه‌ڕۆكی كۆنگره‌كانی پێشووتری جێنڤ له 2012 و ڤییه‌ننا و تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا به رێگاچاره‌ی ئاشتییانه كراوه‌ته‌وه.
سالم موسڵه‌ت، گوته‌بێژی شاندی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، داوای جێبه‌جێكردنی ئه‌و گه‌ره‌نتی و ده‌سته‌به‌رییانه‌مان كرد كه بۆ گه‌لانی سووریا دانراوه.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، داوایان له نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا، كردووه، ئابڵۆقه و گه‌مارۆكانی سه‌ر ئه‌و ناوچانه هه‌ڵبگیرێن كه له‌لایه‌ن سوپای حكوومه‌تی سووریاوه گه‌مارۆدراون.