پەرلەمانتارێکی یەکێتیی: دواکەوتن لە ئاساییکردنەوەی دۆخی پەرلەمان بە زیان دەشکێتەوە
K24- هەولێر
جموجۆڵ و هاتووچۆی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان بۆ باڵەخانەی پەرلەمان کە دەمێکە دانیشتنی تێدا گرێنەدراوە چڕبووەتەوە، چەند لایەنێکیش گەشبینن بە دووبارە ئاساییکردنەوەی دۆخی پەرلەمان و دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی.
سالار مه‌حموود، ئه‌ندامى په‌رله‌مانی کوردستان لە فراكسیۆنى یەکێتیی نیشتمانیی کورستان بە (کوردستان24)ی راگەیاند: "به دڵنیاییه‌وه هه‌ر تاخیرکردنێک له‌م ئه‌ركه نیشتمانىیە و نه‌ته‌وه‌ییه به زیانى خه‌ڵكى كوردستان و به زیانى سومعه‌ى هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانى كوردستان دەشکێتەوە، كێ خۆى به گه‌وره ده‌زانێ له ئاسایى نه‌كردنه‌وه‌ى بچووك ده‌بێته‌وه، كێ خۆى به گه‌وره ده‌زانێ له ئاسایى كردنه‌وەى دۆخه‌وه و رۆلى له ئاسایى كردنه‌وه‌كه‌دا گه‌وره‌تر ده‌بێت".
فراكسیۆنى گۆڕان هه‌ستى به هه‌وڵه‌كانى ئاسایى كردنه‌وه‌ى دانیشتنەکانی په‌رله‌مان كردووه، به‌ڵام ئومێدى پێ نییه، پێیانوایه پێش تێكچوونى دانیشتنکەنای په‌رله‌مانیش له نه‌چوونى وه‌زیره‌كان بۆ په‌رله‌مان دیار بوو كه حكوومه‌ت متمانه‌ى به په‌رله‌مان نییه.
به‌هار مه‌حموود، ئه‌ندامى په‌رله‌مانی کوردستان له فراكسیۆنى گۆڕان، دەڵێ: "به بوچوونى من له پێش 12/10 حاڵه‌تێكى ئیعتیادى نه‌بووه، ئه‌و كاته رێ له وه‌زیره‌كان ده‌گیرا بێنه په‌رله‌مان، مه‌سه‌له‌ى كێشه‌ى سه‌رۆكایه‌تىی هه‌رێم هه‌بوو كه ئێمه نه‌مانده‌زانى كه یاسا دائه‌نێین بۆ كێ بینێرین كه ده‌ریبكا وه‌كوو سه‌رۆكى هه‌رێم، بۆیه ئه‌مانه هه‌موویان كێشه‌ن ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێن، یه‌عنى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى دۆخه‌كه بۆ پێش 12ى مانگ، پێش 12ى مانگیش دۆخه‌كه‌ى په‌رله‌مان ئیعتیادى نه‌بووه".
ئایند مه‌عروف، ئه‌ندامى په‌رله‌مان له لیستى به‌ره‌ى توركمانیی، دەڵێ: "به‌رێز كاك مه‌سعوود، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه باسى كرد، ده‌بێ ئه‌م ریفراندۆمه پێش هه‌ڵبژاردنى ئه‌مریكا بكرێت، كه دوو سێ جاریش ته‌ئكیدى كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه، لێره گرینگ ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئه‌و بارودۆخه ئاسایى بكرێته‌وه، گرینگ ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئه‌م لایه‌نه سیاسییانه ئه‌م رێكکه‌وتنه و ته‌وافوقه دروست بكه‌ن، یه‌عنى به‌بێ ته‌وافوق به‌بێ رێكکه‌وتن ناتوانرێت له ناو په‌رله‌مان و له ناو حكوومه‌تیش ئیش بكرێتن".
له دوا كۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان، بڕیار درا پێش هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌مریكا كه مانگى 12ى ئه‌مساڵ ئه‌نجامده‌درێت هه‌رێمى كوردستان ریفراندۆم ئه‌نجامبدات، پێش ئه‌م واده‌یه‌ش مه‌رجه دۆخی په‌رله‌مان ئاسایى بكرێته‌وه و یاسایه‌كى تایبه‌ت به ئه‌نجامدانى ریفراندۆم ئامادە بکرێت و په‌رله‌مان په‌سه‌ندى بكات.