سه‌رۆك وه‌زيران و جێگره‌كه‌ى لەگەڵ زانایانی ئاینی كۆ دەبنه‌وە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومه‌ت لە كۆبوونەوەدان، لەگەڵ مامۆستا و زانایانی ئاینی ،
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر:

ئەو كۆبوونەوەیەی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ زانایانی ئاینی لە درێژەی ئەو زنجیرە كۆبوونەوانه‌یە، كە حكوومەت لە گەڵ توێژەكان ئەنجامیان دەدات لە سەر قەیرانی ئابووریی.

پەیامنێری كوردستان 24 لە شوێنی كۆبوونەوەكە رایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەت لە كۆبوونەوەدان، لەگەڵ مامۆستا و زانایانی ئاینی، بەڵام كۆبوونەوەیەكی داخراوە، تا ئێستا ھیچ زانیاریەك دزەی نەكردووەتە دەرەوە.

پەیامنێری كوردستان 24 گوتی: لە كۆبوونەوەكەدا نزیكەی 120 مامۆستای ئاینی لە ھەرچوار پارێزگای ھەولێر و سلێمانی و دھۆك و ھەڵەبجە بەشداری كۆبوونەوەكەن، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەیەوێت قەیرانی داریی و بارودۆخی سیاسی ھەرێمی كوردستان بۆ مامۆستایانی ئاینی روونبكاتەوە و داوایان لێبكات لە وتارەكانی رۆژانی ھەینی ھاوكاری حكوومەت بكەن.

ئەو كۆبوونەوەیە لە درێژەی كۆبوونەوەكانی حكوومەتە لەگەڵ توێژەكانی حكوومەت لە سەر پرسی چاكسازیی و قەیرانی ئابووری، لە مانگی رابردوو سەرۆكی حكوومەت و جێگرەكەی لە گەڵ پارێزەران و رۆژنامە نووسان و پزیشكان كۆبوونەوە.