ئاوارە ئێزدیەكان لە كەمپێكی رواندز جەژنی خدر ئەلیاسیان پیرۆز كرد

ئاوارە ئێزدیەكان لە كەمپی بانەزێوك لە رواندز جەژنی خدر ئەلیاسیان پیرۆز كرد، كە سەرجەمی دانیشووانی كەمپەكە كوردانی ئێزدین.
kurdistan24.net

K24 - رواندز:

ئاوارە ئێزدیەكان لە كەمپی بانەزێوك لە رواندز جەژنی خدر ئەلیاسیان پیرۆز كرد، كە سەرجەمی دانیشووانی كەمپەكە كوردانی ئێزدین.

ھاووڵاتیانی كەمپەكە دەڵێن مەراسیمی جەژنیان بەڕێوەبرد، بەڵام ھیچ مەراسیمێكی ئاینیان ئەنجام نەداوە، بە ھۆی دووربوونیان لە كەس و كاریان .

ھاووڵاتیانی كەمپەكە دەڵێن: رێورەسمەكەمان وەك ساڵان نەبووە، چونكە دڵخۆش نین ئێمە ھەموومان ئاواره‌ین و شنگال بە تەواوی كۆنتڕۆڵ نەكراووەتەوە، چەندین كەسمان لە ژێر دەستی داعش دان، شەھیدی زۆرمان داوە.

جەژنی خدر ئەلیاس جەژنێكی ئاینی ئێزدیە ھەموو ساڵێك لە چلەی زستان لە لایەن كوردانی ئێزدی بە مەراسیمی ئاینی و پیرۆز كردنی جەژن لە یەكتری مەراسیم بەڕێوە دەچێت، بەڵام دوو ساڵە ھیچ مەراسیمێك بەڕێوەناچێت بە ھۆی ئاوارەبوونی كوردانی ئێزدی و دەست بەسەر داگرتنی ناوچەكانیان لە لایەن داعش.